ڕێککەوتنی دواجاری عێراقیەکان لەسەر هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکومەت
ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق ڕایگەیاند کە ئەهلی سونەت و شێعەو کوردەکانی ئێراق بەتەواوی ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی بەرەیەک ناسراو بە "پێکهێنانی حکومەت".
"فادی شمری" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حیکمەی نیشتمانی ئێراق شەوی ڕابردوو لە پەڕەی تویتروەکەی دا نووسی دوا ڕێککەوتن لەپێناو پێکهێنانی بەرەی سازکردنی حکومەت لەلایەن لایەنەکانی ئەندامی ئەو بەرەیە پێکهاتوو لە چوارچێوەی هاواهەنگیی و پارتی و یەکیەتی و هاوپەیمانیی سیادە و بابیلۆن و بەرەی عەزم واژۆ کراوە.
بەپێی بڕگەیەکی ڕیککەوتن نامەی پێکهێنانی حکومەت- بەربژێری ئەو بەرەیە بەئامانجی بەئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئێراق محمد شیاع سودانی یە.
ئەندامانی بەرەی پێکهێنانی حکومەت هاوکات ڕیککەوتوون لەسەر ئەوەی کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕەوتی سەدر وتووێژ نەکەن، چونکا پێشتر ئەو ڕەوتە پێشنیاری وتووێژی ڕەت کردووەتەوە .
ئەو بەرەیە ڕۆژی بیست و حەوتی مانگی سیپتامری وەک کاتی دەست پێ کردنەوەی چالاکیەکانی پارلمانی ئەو وڵاتە دیاری کردوەو بە ڕاشکاویش ڕایگەیاندوە کە ساڵێک لەدوای نوسینەوەی یاسای هەڵبژاردن پرۆسەی دەنگ وەرگرتن بەڕێوە دەچێ.