دژایەتیکردنی «عەممار حەکیم» لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند: دەست لەکارکێشانەوەی «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە جێگای قەبوڵ نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە «عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەھد رایگەیاند: رەوتی سەدر هاوبەشێکی بنەڕەتییە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا و چوارچێوەی هەماهەنگی خوازیاری ئامادە بوونی ئەم ڕەوتە لە حکومەت دەکات.
حەکیم وتیشی: چوارچێوەی هەماهەنگی «محەمەد شیاع سودانی»ی وەک سەرۆک وەزیران ناساندووەو براکانمان لە ڕەوتی سەدر وەڵامی بانگهێشتەکانییان بۆ دیالۆگ و وتووێژ نەداوەتەوەو ھەتا ئەمڕۆش هیچ دیالۆگێک لەگەڵ ڕەوتی سەدر سەبارەت بە لێکدانەوەی بژاردەی سەرۆک وەزیران ئاڵووێر نەکراوە.
عەممار حەکیم وتیشی، بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئاراستەی گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ گۆڕەپانی سیاسییە.
سهرۆکی ڕەوتی حیکمهتی نیشتیمانیی عێراق راشیگهیاندووە، دهبێت چاو له بهرژهوهندییهکانی وڵات بکهین و ههنگاو بنێین بۆ کهمکردنهوهی ناکۆکییەکان، ئهوبەرایەتیی ئێمه خزمهتکردنی وڵات و بنیاتنانەوەو و کرانهوهی نێودهوڵهتییه. مێژووی ئێمە بەشێکە لە هێزی ئێمە لە گۆڕەپانی سیاسیدا و ھەڵوێستەکانمان ھەمیشە ئەرێنی بووە.