پێشوازیی چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق لە کارا بوونەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە
چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکانی شیعەی عێراق داوای دەستپێ بوونەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد.
بە ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵدەری میهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوزەوە، لە چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراقدا جەخت لەسەر گرینگیی تەواوکردنی مافەکانی دیکە و درێژەدان بە وتووێژەکانی نێوان هاوپەیمانیی «ئیدارەی دەوڵەت» و فراکسیۆنەکانی دیکە کرایەوە بە جۆرێک کە حکومەتێکی نوێ بە دەسەڵاتێکی تۆکمەو تەواوەوە پێک‌بێت کە بتوانن دۆخی خزمەتگوزاری و ئاسایشت باشتر بکەن.
دوای نزیکەی دوو مانگ پەک کەوتن دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممە بەڕێوەبراو پەرلەمانتاران بە دەست لەکارکێشانەوەی حەلبووسی رازی نەبوون و بەم شێوەیە حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقدا مایەوە.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی عێراق له ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ به‌ڕێوه‌براو لەئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کە ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا حکومه‌تێکی نوێ پێکنه‌هاتووه و ھەر بۆیەش عێراق له ئه‌نجامی ناکۆکییه‌کانی نێوان کۆتلەکان توشی چەقبەستوویی سیاسی ھاتووە.