ئه‌یلوول 30, 2022 13:39 Asia/Tehran
  • حەلبوسی : سەقامگیریی عێراق ئەوبەرایەتیی ئێستای ئەمریکا نییە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ عێراق زیاتر میدیاییە نەک راستەقینە و سەقامگیریی عێراقیش لە ئێستادا کاری لە پێشینەی واشێنگتۆن نایەتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە؛سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، «محەمەد حەلبوسی» رایگەیاند: چەند رۆژێک لەمەوبەر دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەم وڵاتە و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران کە سەر بە باڵی شێعەکانی عێراق دەستی پێ کردووەو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیش مافی خۆیانە دژایەتیی بکەن پەسەندی کەن.

حەلبووسی وتیشی: هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی نێوان سەروەری ، پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی سەدر بە رۆیشتنی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمان کۆتایی هات.

محەممەد حەلبوسی بە دەربڕینی ئەمەی کە  کە کەس ناتوانێت چاوپۆشی لە بوونی ڕەوتی سەدر بکات، جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمان کردەوە و ڕاشیگەیاند کە دەستلەکارکێشانەوەکەی دڵخوازانەوتاکەکەسی بووە و  وتیشی:بوونی فراکسیۆنی دەسەڵاتدار و فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە وڵات دا پێویستە.

لە هەمان کاتدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە هەمووان بەبێ مەرج دەست بە گفتوگۆ بکەن و ناکۆکی سیاسی بۆ دەرەوەی پەرلەمان نەگوازنەوە.

سەرپەیڤ