تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 22:15 Asia/Tehran
  • حەلبوسی: کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق سبەی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە لە رۆژی پێنجشەممەدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی «مەوازین نیوز» محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ کۆدەبێتەوە.

رۆژی دووشەممەی ئەم حەوتەیە بە سەرپەرشتیی «موحسین مەندەلاوی» جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 199 ئەندام دانیشتنی چوارەمین خولی دووھەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

مەندەلاوی لەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند که نووسراوێکی فەرمی به واژۆی 170 نوێنەرەوە داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی عێراق له رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیهی کردووە .لە ئێستادا سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەم داواکارییە دەکات و بڕیاری لەسەر دەدات.

داواکارییەکە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە هاوکات لەگەڵ ئەوەدایە کە هاوپەیمانیی تازە پێکهێنراوی "ئیدارەی حکومەت"  لە هەولێر دەستی بە ڕاوێژ کردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

سەرپەیڤ