تشرینی یه‌که‌م 17, 2022 09:27 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دەنگدانی متمانە بە کابینەی نوێی عێراق؛ کۆتایی حەوتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق و ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدانی متمانە بە ئەندامانی کابینەو بەرنامەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە کۆتایی حەوتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەعلومەی عێراق، «محەمەد ئەلشەمەری» ڕۆژی یەکشەممە جەختی کردکە دەنگدان لەسەر پلانی حکومەت و ئەندامانی کابینەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی دەوڵەت بۆ پێکهێنانی حکومەت  ١٥ ڕۆژ زیاتر ناخایەنێت و بە پشت بەستن بەم بابەتەش واپێشبینی دەکرێت لە کۆتایی حەوتەی داهاتوودا دەنگدانی متمانە ئەنجام بدرێت.

ئەلشەمەری وتیشی: «محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق کە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردراوە، وتیشی: بە نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان گفتوگۆ لەگەڵ کاندیدی وەزارەتەکان ئەنجام دەدات.

ئەلشەمەری جەختی لەوەش کردەوە، کەس ئاگای لە چۆنیەتیی تەرخان درانی پۆستە وەزارییەکان بە ڕەوتە سیاسییەکان نییەو ئەگەر گۆڕانکارییەک لەم ڕووەوە بکرێت دەبێت بە ڕێککەوتنی ڕەوتە سیاسییەکان و لەسەر بنەمای سەنگیان لە پەرلەماندا بێت.

سەرپەیڤ