جەختکردنەوەی «سودانی» لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگا حکومییەکان کردەوە.
بەپێی راپۆرتی سۆمەریە نیوز رۆژی دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی: ھەرگیز خەمساردی نانوێنین لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گەندەڵیانەی کە بەشێوەیەکی جێگای شەرمەزاری لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بڵاوبوونەتەوە.
سودانی وتیشی: ئێمە ئەم دۆسیەیەمان لە لوتکەی ئەولەویەتەکانمان داناوە و هەرگیز ڕێگە بە تاڵانکردنی موڵک و ماڵی عێراقییەکان نادەین.
سودانی ههروهها له کۆبوونهوهیهکدا لهگهڵ باڵوێزی بهریتانیا له عێراق رایگهیاند: پڕۆسهی سیاسی و دیموکراسی دهبێت له ژێر چاودێریی دهستووردا بێت. بەرنامەی حکومەت تیشک دەخاتە سەر ڕەهەندە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان. ئێمە لەگەڵ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێکی نەتەوەیی چالاک دا نین.
رۆژی شەممەی رابردوو «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەستی بە دانوستان کرد لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت.