جەختی کازمی لەسەر پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق
سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق داوای پاڵپشتیی هه‌موو گروپه سیاسیه‌کانی کرد بۆ سه‌رۆک کۆماری نوێ و سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنا، رۆژی چوارشەممە، «مستەفا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کابینەکەیدا، داوای لە فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق کردووە، پاڵپشتی لە «لەتیف رەشید» سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بکەن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی کاربەڕێکەری عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که فراکسیۆنه سیاسییه‌کان دەبێ دەستی «سودانی» لە هه‌ڵبژاردنی ئەندامانی کابینه‌ی حکومهتەکەی ئاوەڵا بکەن و ھەلی پێویستی بۆ بڕەخسێنن ھەتا ھەرچی خێراتر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی دەست پێ بکات.
کازمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دۆسیەی ئەو گەندەڵییەی ڕاگەیەندراوە یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکانی عێراق، وتیشی: مێژوو بە باشی حوکم لە سەر ئەم دەوڵەتە دەدات و بەدواداچوونەکانی سیستەمی دادوەری ھەموو شتێک ئاشکرا دەکات.
ماوەیەک لەمەوبەر میدیاکانی عێراق باسی گەندەڵییەکی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلاری)یان کرد لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سەر حیسابی ئیدارەی باجی عێراق کە ئەمەش کاردانەوەی بەشێک لە سیاسەتمەداران لەوانە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لێ کەوتەوە.