عەممار حەکیم: ئارامش لە قۆناغی ئێستادا زۆر گرینگە
ڕابەری ڕەوتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته جه‌ختی لەوە کرده‌وه که زۆر گرنگه له قۆناغی ئێستادا ئارامیی خەڵک بپارێزرێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپه سیاسییه‌کان به‌رده‌وام بێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ڕۆژی چوارشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوە عێراقییەکان، سەیید «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لەگەڵ «لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوەو بەبۆنەی وەرگرتنی دەنگی متمانە لە ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لێ کرد‌و لە پۆستی سەرۆک کۆمار‌دا وەک پارێزەری یاسا‌و بەرژەوەندییەکانی باڵای وڵات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم دیدارەدا حەکیم داوای لە «لەتیف رەشید» کرد بەردەوام بێت لە قسەکردن و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئەو هێزانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسیی وڵات دا ئامادەن، جا لە حکومەت ئامادەبن یان پەرلەمان، یان گروپە ناڕازییەکان کە بەشدار نین.
ڕابەری ڕەوتی حیکمه‌تی نیشتیمانیی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌موو لایه‌ک به دوای خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌پێی بنه‌ما نەگۆڕە نیشتیمانیەکانیان ده‌رده‌بڕن.
حەکیم هەروەها جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئارامی لە قۆناغی ئێستادا و دوورکەوتنەوە لە گرژی و دەمەقڕەو تۆڵەسەندنەوەو هەروەها پێویستی گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆ سیستەمی سیاسیی وڵات کردەوە و ڕێگای بەدیهێنانی ئەمەشی لە هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی هەلی ئیش و کار زانی.