عەممار حەکیم: دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە
سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لە گرنگی گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بەغدا ئەلیەوم؛ «عەنمار حەکیم»، ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکیی عێراق کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی وڵاتانی ناوچەکە و پاراستنی دیالۆگی دوو قۆڵی و پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان.
حەکیم داوای کرد هاوکێشهیهک دروست بکرێت که بهرژهوهندی وڵاتان مسۆگهر بکات و سهروهرییان بپارێزێت.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، سەبارەت بە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی وڵاتەکەی، جەختی لە پێشخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە و وتیشی: دەبێت حکومەتی نوێی عێراق پردێکی پەیوەندی لە نێوان گەل و سیستێمی سیاسیی عێراق دروست بکات.
دوای ساڵێک قەیرانی سیاسیی ئاڵۆز لە عێراق دا، دواجار، لە دانیشتنی پێنجشەممەی رابردووی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، دوای ئەوەی عەبدولەتیف رەشید توانی دەنگی نوێنەران بەدەستبهێنێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانیی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی عێراق ڕاسپارد.