تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 15:13 Asia/Tehran
  • ئه‌لسودانی داوای دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کرد بۆ  متمانه‌بەخشین بە کابینەکەی

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە پەرلەمان کرد سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک بکات بۆ ناساندن و متمانە بەخشین بە کابینەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، "محەممەد شیاع سودانی"، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دوێنێ لە نوسراوێکدا بۆ پەرلەمانی عێراق، داوای کاتێکی کردووە بۆ ناساندنی کابینەکەی بە پەرلەمان.

بەپێی دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باس لەوە دەکرێت کە ئەلسودانی لە کۆی 22 وەزیر 16 وەزیری دیاری کردووە، راوێژیش لەبارەی شەش وەزیرەکەی دیکەوە بەردەوامە، کە سەربە لایەنە سوننە و کوردەکانن.

حەوتەی رابردوو «محەمەد شیاع سودانی» دوای ئەوەی کە سەرۆک کۆماری عێراق پاش چەند مانگێک دواکەوتن هەڵبژێردرا،ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی پێ سپێردرا .

سەرپەیڤ