تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 22:26 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەلسودانی

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ئەم پۆستە لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو، یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتەی بە ئامادەبوونی وەزیرەکانی کابینەکەی بەڕێوەبرد.

حەوتەی ڕابردوو، «محەمەد شیاع سودانی» دوای ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق دوای چەند مانگ دواکەوتن، هەڵبژێردرا ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی پێ سپێردرا ڕۆژی پێنجشەممەش پەرلەمانتارانی عێراق دەنگی متمانەیان بە حکومەتی «محەمەد شیاع سودانی» دا. ناوبراو دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینیش پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەیزیرانی ئەم وڵاتەی لە «مستەفا کازمی» وەرگرت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، «محەمەد شیاع سودانی» یەکەمین کۆبوونەوەی حکومەتی نوێی عێراقی ئەنجامداو ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو، بە ئامادەبوونی وەزیرەکانی کابینەکەی یەکەم کۆبوونەوەی دەوڵەتی نوێی بەڕێوە برد.

سودانی جەختی لەوەش کردەوە: ئیرادە، سەبوریی گەلی عێراق و قوربانیدانەکانیان لە ڕێگەی دابینکردنی فەکتەرە باشەکان و سەلماندنی ئەوەی کە ئێمە شایستەی بەرپرسایەتن لەم کاتە هەستیارەدا، ھێزمەند ترین پاڵپشتە بۆمان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێکھێنرانی یەکەمین کۆبوونەوەی دەستپێکی چالاکییەکانی حکومەت لە ڕۆژی هەینی دا پەیامێکە لەمەڕ ئەمەی کە ئەم حکومەتە ئامادەیە بۆ کارکردن و هەوڵی بێ وچانی شەوو ڕۆژ بە بێ گوێ دان بە بۆنەی فەرمی و پشوو.

سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: بەرپرسیارێتیی ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسیارێتیی هاودەنگییەو ئەمەگداریمان لە قۆناغی یەکەم دا بۆ عێراقە.

سەرپەیڤ