تشرینی دووه‌م 02, 2022 11:11 Asia/Tehran
  • داخوازیی حەکیم لە حکومەتی نوێی عێراق

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە پێشهاتە سیاسیەکانی وڵات و ناوچەکەدا کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا، لە دیداری «عەممار حەکیم» سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق و «محەمەد شیاع ئەلسودانی» ڕێگاکانی سەقامگیرکردنی چالاکیی حکومەت لەمەڕ دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گۆڕینی بۆ نموونەیەکی ڕاستەقینەی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار تاوتوێ کران.

ھەردووک لا هەروەها جەختیان لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هێزە سیاسییەکان لە حکومەت کردەوەو لە سەر ئەوەش پێداگر بوون کە چاکسازی بەرپرسایەتییەکی بەکۆمەڵە کە ھەموو لایەنەکان و بەتایبەت ئەو گروپانەی بەشدارن لە حکومەتدا، پشکیان تیادا ھەیە.

حەکیم لەم دیدارەدا جەختی لەسەر پێویستیی ئەوبەرایەتی دان بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دوورەپەرێزی لە هەرچەشنە دوودڵییەک لە مەڕ مامەڵەکردن لەگەڵ ھۆکارە سەرەکییەکانی گەندەڵی لە وڵاتدا کردەوە لە چوارچێوەی یاسایی و پاڵپشتیکردنی دامودەزگا چاودێرەکان.

«عەممار حەکیم» هەروەها داوای سود وەرگرتن لە زیادبوونی داهاتی عێراقی کرد بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و هەمەچەشنەکردنی سەرچاوەکانی داهاتی حکومەت.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان کرد لە سەر ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییەکانیان لە دژی تیرۆریستان و هەروەها پرۆسەی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بنەمای چەسپێندرانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و سەروەریی عێراق، بەردەوام بن.

سەرپەیڤ