سودانی داوای لە کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد ئه‌رکه‌کانی لە ھەمبەر که‌مپی هۆڵ جێبه‌جێ بکات
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئاواره‌کانی که‌مپی هۆڵی سوریای کرد و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی راسپارد، رێکاره‌کانی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ زێدی خۆیان بگرنه‌به‌ر و له‌ڕوی ئه‌منی و مرۆڤییه‌وه ئاماده‌کاریی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، «محەمەد شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به تاوتوێکردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌کانی که‌مپی هۆڵی سوریای کرد.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی نیشته‌جێکردنی ئاواره‌کان و چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌که به شێوه‌یه‌کی مرۆڤی، به‌رده‌وامبونی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کان بۆ چاکسازی و یه‌کخستنیان، وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه کرایه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر ڕەھەندە ئاسایشتی و مرۆڤییەکانی دۆسیەکەش و ئینجا داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد ئه‌رکه‌کانی خۆی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاواره‌کانی که‌مپی هۆڵ جێبه‌جێبکات