تشرینی دووه‌م 24, 2022 17:18 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی پلاسخارت لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی پێنجشەممە، «جێنین هانیس پلاسخارت» نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەگەڵ «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

به پێی ئه م ڕاپۆرته له م دیداره دا هەردوولا بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کردووه .

لەم دیدارەدا جەخت له سەر پاڵپشتیکردنی حکومەت له جێبەجێکردنی پلانەکانی و وەڵامدانەوه به خواستی گەلی عێراق و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکانیان کرایەوه .

«عەبدولەتیف ڕەشید» وێڕای تاوتوێ کردنی ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق کردەوە لە مەڕ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان بەتایبەت پرسی پەنابەران لە ڕێگای دابینکردنی هەموو پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ باشترکردنی دۆخی سەختی ژیانیان و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەلامەتیان بۆ ماڵ و شارەکانیان، داخستنی یەکجاریی دۆسیەی پەنابەران لە وڵات دا.

«ڕەشید» و «پلاسخارت» جەختیشیان کردەوە لە گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و زامنکردنی تەندروستیی هاووڵاتیان و پتەوکردنی پەیوەندی و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە مەڕ تاوتوێ کردنی کەیسەکان بە گوێرەی بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و حوکمڕانی بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بکات.

سەرپەیڤ