سیاسەتی ھەڕەشەوگوڕەشەی ئەمریکا لەمەڕ شکاندنی نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاردا
ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا بووەتە ھۆی ئەوەی کە بانکه‌کانی عێراق به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان میکانیزمێکی نوێ له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆلاردا بگرنه‌به‌ر، کە ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار‌و لە بەرامبەر دیناری عێراقی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، شاره‌زایه‌کی کاروباری دارایی و ئابوریی عێراق ڕۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌مریکا بە ھەڕەشەو گوڕەشە لە بانکەکانی عێراق و بە تایبەت بانکە ئەھلییەکان په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی هه‌یه.
«نه‌بیل ته‌میمی» شاره‌زای کاروباری دارایی و ئابوریی عێراق له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا ده‌ستی کردووه به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندیی عێراق و ھەروەھا پەیوەندی گرتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بانکه ئههلیهکانداو، ته‌نانه‌ت جۆرێک هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا بەسەر بانکه ئه‌هلیه‌کانی کردووە.
ئەم شارەزایەی کاروباری دارایی و ئابوریی عێراق وتووشیەتی: لە ئێستادا بانکە ئەھلییەکانی عێراق به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان لە سزاکانی ئەمریکا بەناچاری میکانیزمێکی نوێیان له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆلار گرتووەتەبهر. یه‌کێک له‌و میکانیزمانەش که‌م کردنه‌وه‌ی ڕادەی کڕینی دۆلاره، ھەر لە بەر ئەمەش هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک کە بە لایانەوە تۆسقاڵێک جێگای گومان بێت له ترسی سزاکانی ئه‌مریکا نا‌وێرن خۆیان لە قەرەی بدەن.
«نه‌بیل ته‌میمی» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، ئه‌م میکانیزمەی بانکه‌کان، ڕۆڵێکی به‌رچاوی له که‌مبونه‌وه‌ی فرۆشی دۆلار له‌لایه‌ن بانکی ناوه‌ندیه‌وه هه‌بووە، به‌جۆرێک کە ئێستاکە 60% فرۆشی دۆلار که‌م بووه‌ته‌وه، چونکه ئێستا بانکی ناوه‌ندی دۆلار ده‌داته ته‌نها چوار بانک که خاوه‌نی قورسایی زۆرن له کڕینی درا‌ڤ دا.
بە قسەی ئەم شارەزایەی کاروباری دارایی و ئابوریی عێراق ، لە ئێستادا ئەم میکانیزمە بووەته هۆی که‌م بوونی دۆلار و زیادبوونی خواست له بازاڕەکانی عێراق و له‌ئه‌نجامیشدا به‌رزبونه‌وه‌ی نرخەکەی و شکانی بەھای دیناری عێراقی لە ھەمبەری دا ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بانکی ناوه‌ندی ڕێنمایی نوێی ده‌رکردووه لەمەڕ زیادکردنی فرۆشتن به‌و شوێنانه‌ی کاری ئاڵووێری درا‌ڤ ده‌که‌ن که ئه‌مه هه‌نگاوێکه بۆ دوباره کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی بازاڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ دۆخی ئاسایی خۆی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا.