200 خاڵی پشکنین لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا دادەمەزرێت
کانونی یهکهم 21, 2022 10:26 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی عێراق باسی بڕیاری هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئەم وڵاتەیان کردووە بۆ دامەزراندنی ٢٠٠ خاڵی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھد، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی فیدراڵی عێراق بەنیازن 200 بنکەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا دابمەزرێنن.
پێش ئەمەش ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و عێراق کرا بوو بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی عێراق لەسەر سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان .
دروستکردنی ئەم ژمارەیە لە بنکەو خاڵی پشکنین بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق ئەنجام دەدرێت.