دیداری «هادی عامری» لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق
«عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق و «هادی عامری»، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیدا، وێڕای پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ئەم وڵاتە، جەختیان لەسەر پشتیوانیی پلانەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵیی ئەلمەعلومە؛ نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هادی عامری لەگەڵ «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی گشتیی ئەم وڵاتە و پێشهاتەکانی تاوتوێ کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق کرایەوە لە بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەی دژە گەندەڵی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، هەروەها دانانی یاسایەک کە یارمەتی کەرتی تایبەت بدات لە ڕووی چالاکی و ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
هەروەها هەردوولا باسی بۆشایی ئەمنییەتی ئەم دواییەیان کرد کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک قارەمانی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتی مەدەنی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە شەهید بوون.
هەرلەم دیدارەدا «لەتیف ڕەشید»و«عامری» ھەر لە دیدارەکەدا جەختیان لەپاراستنی وریایی و ڕەچاوکردنی پارێزکاری و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی بەرپەرچدەرانە کردەوە بۆ ڕاوکردنی بەرماوەی تیرۆر و بنبڕکردنی.