کانونی دوھەم 03, 2023 02:27 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق: بەھای خوێنی فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتن قورسە

گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و حاج ئەبومەهدی موهەندیس وتی، درەنگ یان زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە باجێکی قورس دەدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، «ئەبو حسێن ئەلحەمیداوی»، ئەمینداری گشتیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە دۆست و دوژمن ببیستن کە بەھای خوێنی فەرماندەکانی سەرکەوتن و هاوڕێکانیان گرانەو دوژمنەکان درەنگ یان زوو ئەم باجە دەدەن و کەمترین  تێچووی دەرکردنی ئەمریکایە لە ڕۆژئاوای ئاسیا.

«ئەلحەمیداوی» لە قسەکانیدا ڕوولە ئەمریکییەکان و حکومەتی سعود و ڕژێمی زایۆنی وتی: دەبێ قبووڵی بکەن کە ئەم گەلە ڕاپەڕیوەو ئەزموونێکی باشی بەدەستهێناوە و شێوازە ناحەزو گڵاوەکانتان چیتر ناتوانێ لە هێڵی پێشەوەتان ڕابگرێت و  فێڵ و پیلانەکانتان بەرۆکی خۆتان دەگرێ و ئەو ئاگرەی وا لە ناوچەکەدا ھەڵتانکردووە ، سەرەنجام  خۆتان دەسوتێنێت.

ئەم کاربەدەستە عێراقییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو بەرخۆدانەی کە پشتی داگیرکەرانی لە عەرز دا ھەتا ئەمڕۆش لەم وڵاتەدا بەردەوامەو ڕەگی لەم نیشتیمانەدا داکوتاوە و خەریکی بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن و تەیارتر بوونە لە ئاراستەی درێژەدان بە بەرنگاربوونەوەی دژی دوژمنانی ئوممەت و مرۆڤایەتی.

«ئەلحەمیداوی» جەختی لەوەش کردەوە کە: گەلەکەمان تا ئەو کاتەی هەوڵ بدەن و حیسێب زان و پشوودرێژو پابەندی فێرکارییەکانی دین و ڕێبازی پێغەمبەری مەزن (ص) بن دەتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.

سەرپەیڤ