سودانی: عێراق پێویستی بە هێزی سەربازیی بیانی نییە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە تیرۆریزمێکیان هەیە و عێراق پێویستی بە هێزی سەربازیی بیانی نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی حکومەتی عێراق "واع"،«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق کە سەردانی ئەڵمانیای کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی «ئۆلاف شوڵتز»، سەرۆکی ئەڵمانیا، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق هەر جۆرە تیرۆریزمێکیان پێ بەرپەرچ دەدرێتەوە، وتیشی: عێراق پێویستی بە هێزی سەربازی بیانی نییە و هیچ تیمێکی ڕاوێژکاریش بۆ مەشق و ڕاهێنان لە ئارادا نییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی گرنگە لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا؛بەغدا دەیەوێت کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە کەرتە جیاوازەکانی عێراق دا چالاکی بنوێنن.
سودانی، بە ئاماژەدان بە ڕاوێژەکان سەبارەت دۆسیەی گەڕاندنەوەی ئەو سامانەی لە عێراق براوەتە دەرەوە، وتی: پلانی حکومەتەکەمان ئەوەیە کە ئەوبەرایەتی بدرێت بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها لەبارەی ڕۆڵی هەرێمایەتیی بەغداش ڕایگەیاند، عێراق دەستپێشخەری کردووە بۆ دروستکردنی پردێک لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی و وتیشی: کەمکردنەوەی گرژییەکان و لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینەکان لە بەرژەوەندیی عێراقە، چونکە ئەمە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایشتی ئەم وڵاتە و ئاسایشتی تێکڕای ناوچەکە.