دادگای فیدڕاڵی عێراق ناردنی ھەر بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم ھەڵدەوەشێنێتەوە
دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دوایین ھەنگاوی خۆی دا سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ھەڵوەشاندەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، ڕۆژی چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە لەمەڕ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ھەڵدەوەشێنێتەوە.
سەرچاوەیەک له دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە رایگەیاندووه، دادگای فیدراڵی بە سەرنجدانی ئەوەی کە پێشێلکردنی یاسا و مادەکانی دەستورییەکان دێتە ئەژمار، لێبڕاوە ھەتا سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە مەڕ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ھەڵوەشێنێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوه، بڕیارەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەک دەرچووە کە پێشتر له دادگای فیدراڵی تۆمارکرابوو.
جێگای ئاماژەیە ،ئهو بڕیارهی دادگای فیدڕاڵی عێراق لهکاتێکدایه کە پێشتر ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاری دابوو چوارسەد ملیار دینار رهوانهی ههرێمی کوردستان بکات، بهڵام ئەم بڕیارە ھەتائێستا جێبەجێ نەکراوە.