کانونی دوھەم 29, 2023 18:21 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بەغدا لە دەستوەردانی ئەمریکا لە ئابووریی وڵات

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکی کاریگەریی لەسەر قەیرانی دۆلار لەم وڵاتەدا هەبووە.

لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا چوار بانکی عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراڤی بیانی لەژێر فشاری ئەمریکا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتی دارایی بۆ تیرۆر دوورخراونەتەوە و ئەم کارەش ​​وایکردووە بازاڕی دراڤ لە عێراقدا هەڵاوسان و دابەزینی دیناری عێراقی بە خۆیەوە ببینێت لە ئاراستەی لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

شارەزایانی عێراق چەندین جار هۆشدارییان داوە لە جموجۆڵەکانی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە ڕێگەی باڵوێزی ئەم وڵاتە لە سەرجەم پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و دەرئەنجامەکانی و تەنانەت ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش داوایان لە حکومەت کردووە ڕێگە نەدات باڵوێزی ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەیان بکات.

«فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی ڕایگەیاند، ئەو کارانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر قەیرانی دۆلار لە عێراق هەبووەو دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی عێراقەوە بە قاچاخ دەهێنرا.

هەروەها«عەلی زوبەیدی» ئەندامی باڵای هاوپەیمانیی فەتحیش، هۆشداریی دا سەبارەت بە بەکارهێنرانی کەرەستە و دەستنیاکانی ئەمریکا لەناوخۆی عێراق دژی حکومەتی "محەمەد شیاع سودانی".

سەرپەیڤ