سودانی: هێزە عێراقییەکان توانای دابینکردنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە ئاسایشی وڵات لە لایەن هێزەکانی ناوخۆ کردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراقی (واع) ڕۆژی یەکشەممە، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەستی کردووە بە چاکسازی لە کەرتی ئەمنی و هەڵوێستی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پێویست نەبوونی هێزی بیانی ڕوون و ڕاشکاوانەیە، عێراق تەنیا پێویستی بە گروپە موستەشارییەکانە.
سودانی بە ئاماژە بەوەی کە عێراق پێویستی بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕادەستکردنەوەی تیرۆریستە داواکراوەکان و ڕێگریکردن لە یارمەتی درانیان لە ڕووی داراییەوە، ڕوونیشی کردەوە کە حکومەتی عێراق بەمەبەستی دیاریکردنی پێداویستییەکان و ئەرکی ھێزەکانی بیانی لە قۆناغی داھاتووداو دیاری کردنی ژمارەی موستەشارەکان گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەست پێ کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە بوونی کەمپی ئەلهۆڵ هۆکارێکی نیگەرانکەرە بۆ عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە خەڵکی ئەم وڵاتە پێداگری لەسەر سیستەمی دیموکراسی دەکەن و ئەمساڵ یاسای نەوت و گاز دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.