نیسان 23, 2023 16:47 Asia/Tehran
  • هوشداریی گروپێکی عێراقی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

تاقمی عێراقیی «ئەسحابی کەهف» هۆشداری دا سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە.

ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق بە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ کەس دەخەمڵێندرێت، کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە بەغدا و باکوری عێراق جێگیرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق لە ژانویەی ٢٠٢٠ دوابەدوای  کردەوەی تیرۆریستیی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆرکردنی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەوکاتی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پلانی دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە وڵاتەکەی پەسەند کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین،گروپی عێراقیی ناسراو بە"ئەسحابی کەهف"لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مەبەست لە زیادبوونی گەشتی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، گواستنەوەی ھێزو کەرەستەی تەکنیکییە لە بنکەی "ئەلجەهرا"کوێتەوە بۆ بنکەی ئەمریکیی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی  بەغدا.

"ئەسحابی کەهف"لە درێژەدا جەختی لەسەر پێویستیی سەرنجدانی حکومەتی عێراق بە زیادبوونی ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و دەوروبەری کردەوەو ڕاشیگەیاند: گرنگی بەو شتانە بدات کە ئەمریکا پلانی بۆ داناوە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە خەریکی یارمەتیدانی ڕژێمی ئیسرائیل و زیادکردنی گواستنەوەی پشتیوانییە لە ڕێگەی ئاسمانی عێراقەوەو بۆ ئەو ڕژێمە.

سەرپەیڤ