دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
حوزهیران 13, 2023 12:59 Asia/Tehran
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دژی بڕگەیەکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد کۆببێتەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی «عودەی عەواد» ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە، «عودەی عەواد» کردنەوەی هەژماری بانکیی تایبەت بە داهاتی هەرێمی کوردستان لە بانکی (CITIBANK) بە نادەستووری ناوبردووە و باسی لەوەش کردووە کە ئەو بانکە لە ژێر دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدا نییە.
ڕۆژی چواری نیسانی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی «محەمەد شیاع سودانی» و «مەسرور بارزانی» هەولێرو بەغدا رێککەوتنێکیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت واژوو کرد، بەڵام تائێستا هەناردەکردنەکە دەستی پێ نەکردووەتە.