ته‌مووز 19, 2023 13:19 Asia/Tehran
  • ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران

رۆیتەرز رایگەیاند ئەمریکا رێگەپێدانی بۆ عێراق کردووە کە لە رێگەی بانکەکانی دەرەوەی عێراقەوە پارەی قەرزەکانی کارەبای وڵاتی ئێران بداتەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەرداربوونی لە ئاسایشی نیشتمانیی بۆ ماوەی 120 رۆژ واژوو کردووە، کە رێگە بە عێراق دەدات ئەو قەرزانەی ئێران بگەڕێنێتەوە کە هی کارەبایە، بەمەرجێک لە رێگەی بانکێکی دەرەکییەوە بێت لە وڵاتی سێیەم نەک لە عێراقەوە.

هەروەها ئەو پارانەی لە وڵاتی سێیەم دادەنرێت بە هەمانشێوە سنووردار دەکرێن و پێویستی بە مۆڵەتی ئەمریکا دەبێت تاوەکو ئێران دەستی پێیان بگات و تەنها دەبێت بۆ کاڵای مرۆیی خەرجبکرێن.

 

سەرپەیڤ