بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات
محمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشاندا هاوکاری وڵاتی مەغریب بکات، کە شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند شارێکی ئەو وڵاتەی هەژاند و زیانی مرۆیی و ماددی بە دانیشتوانی ئەو شارانە گەیاند.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "گەلی عێراق و حکومەتەکەی هاوخەمی بۆ وڵاتی مەغریب دەردەبڕێت و ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری ئەو وڵاتەبکات کە زیانێکی گیانی و ماددی گەورەی بەرکەوتووە".
لە بروسکەیەکدا بۆ مەلیک محەمەدی شەشەمی پادشای مەغریب سودانی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ خێزانی قوربانایان دەربڕی و هیوای شیفا و چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان و سەلامەتی و پارێزراوی بۆ وڵاتی مەغریب خواست.
بەپێی ئامارەکان بومەلەرزەکە لە سەد ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە و گوڕەکەی بە ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی ٨٢٠ کەس و برینداربوونی ٦٧٢ کەسی دیکە کە دۆخی تەندروستی ٢٠٥ کەسیان ناجێگیرە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بکات.