پارلمانتارێکی پێشوتری هەرێمی کوردستان: تەنیا ڕێگەچارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازە
پارلمانتارێکی پێشوتری کومسیۆنی سەرچاوە سروشتیەکانی پارلمانی هەرێم وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کەتەنیا ڕێگەچارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەسەندکردنی یاسای نەوت و گازە، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەهەوڵدایە بۆ چارەسەری ئەو کێشانە، بەڵام چەند لایەنێک بەنیازی قەیران نانەوەن.
"جیهاد حەسەن" لەمیانەی وتووێژی لەگەڵ هەواڵدەری بەغدایەوم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی هیچ پارتێکی تایبەت چ لە حکومەتی فیدڕال و چ لە هەرێمی کوردستان ناتوانێ هەر بەتەنیا بڕیار بداو هیچ سەرۆک وەزیرانێکیش ناتوانێ لەبواری نەوت و گازدا داخازیەکانی خۆی بەسەر هیچ لایەک دا دابسەپێنێ و وتی: محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراقکەسایەتیەکە کە دەتوانێ کێسەکان چارەسەر بکا، نایهەوێ بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان زۆرداری بنوێنێ، بەڵکوو هەڵوێستی هاریکاری گرتۆتە بەر، بەڵام چەند لایەنێک بەنیازی بارگرژکردنی پەیوەندیەکانی هەولێرو بەغدان.
ناوبراو پێداگری کرد کە پەسەندی بەرنووسی یاسای نەوت و گازی ئێراق کۆتایی دێنێ بە سەرجەم کێشەو بارگرژی و ئاڵۆزیە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتەکانی بەغداو هەرێمی کوردستان، چونکا ئەو یاسایە دەستەبەرکاری مافی گشتیەو دەبێ بەخێرایی پەسەند بکرێ.