ڕەزامەندی بەغدا لەسەر بەخۆماڵی کردنی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بانکەکانی حکومەتی فیدڕالەوە
ئەندامێکی کوردی کومسیۆنی ئابووری پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەخۆماڵی کردنی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بانکەکانی حکومەتی فیدڕالەوە.
جەمال کۆچەر" لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند کە لە نامەیەکی فەرمی بەواژۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگری کراوە کە هیچ ناڕەزایەتیەک نیە بەرامبەر بە پرۆژەی بەخۆماڵی کردنی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بانکەکانی حکومەتی فیدڕالەوە، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی تەواو لە وردەکاری ژومارەی فەرمانبەرانی ئەو هەرێمە بداتە حکومەتی ناوەندی.
جەمال کۆچەر وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو گەڵالە لە ساڵی داهاتوەوە دەست پێ دەکا هیچ کارێکیش ناکرێ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانە ئەو گەڵاڵە دەبێتە هۆی چارەسەری ئەو قەیرانە گەورەی کە هەرێم تووشی هاتوەو هاوکات کۆتاییش دێنێ بە کێشەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئەو پارلمانتارە عێراقیە وتیشی کە ئەو گەڵاڵە یەگجار بەسوودەو بەپێێ ئەو بڕیارە هاووڵاتیانی هەڕیمی کوردستانیش هەروەک هاووڵاتیانی بەسرەو نەینەواو ئەنبارو پارێگەکانی دیکەی ئێراق لە بانکی ناوەندی عێراق مووچەی خۆیان لەکاتێکی دیاریکراوو بەبێ دواکەوتن وەردەگرن.