تشرینی دووه‌م 30, 2023 10:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی پایەبەرزی هاوپەیمانی فەتح وێڕای ئاماژە بەوەی کە نەدرانی مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەولێرەوە هەروا بەردەوام دەکرێ، وتیشی: بەملیار دینار لەلایەن بەغداوە دەدرێتە ئەو هەریمە بەڵام حکومەتی ئەو ناوچە خۆ دەبوێرێ لە دانی مووچەی فەرمانبەرەکانی.

عەلی زوبەیدی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەرەسەندنی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نیشاندەری درێژبوونەوەی قەیرانی ئەو توێژە بەربڵاوو کارامەی هەرێمە وتیشی ئەو قەیرانە هەروا بەبێ وەدەستهێنانی ڕێگەچارەسەرگەلی بنەڕەتی لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەنددارەکانەوە هەروا بەردەوامە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ناوەندی تاکوو ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەکی نەکردوە لە داهاتە نەوتی و بازگەیەکانی هەرێمی کوردستان وتیشی کە گوژمەی بەملیار دیناری لەلایەن بەغداوە دەدرێتە ئەو هەریمە بەڵام حکومەتی ئەو ناوچە ماوەیەکی دورودرێژە خۆ دەبوێرێ لە دانی مووچەی فەرمانبەرەکانی. 

سەرپەیڤ