کانونی یه‌که‌م 05, 2023 16:00 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چۆن مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی عێراق دەدرێت، دەبێـت هەروایش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت، بەڵام بەپێی رێککەوتنەکان.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ؛ محەمەد شیاع سوودانی لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەرۆشیی حکومەتی ناوەندی دووپات کردۆتەوە بۆ باشترکردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە بەردەوامی، وەک ئەوەی بۆ هاووڵاتیانی دیکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە کە مەرجی جێبەجێ کرانی ئەو دیسیپلینە، پێبەندبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانە بەو رێککەوتنانەی کە تا ئێستا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کراون.

سەرپەیڤ