هادی عامری: پێویسته هێزه بیانیه‌کان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن
کانونی یه‌که‌م 13, 2023 11:00 Asia/Tehran
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فەتحی عێراق ڕایگه‌یاند کە داوایان له حکومه‌ت کردوه سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌کان ده‌ستبه‌جێ عێراق جێبهێڵن.
هادى عامرى ڕایگه‌یاند، داوایان له حکومه‌ت کردوه و به پێویستى ده‌زانن ده‌ستبه‌جێ هێزه‌بیانیه‌کان عێراق جێبهێڵن.
عامرى ده‌ڵێت،حه‌شدى شه‌عبى ره‌مزى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر‌و پاراستنى یه‌کپارچه‌یی خاکى عێراقه و ئێستا عێراق خۆى له توانایدایه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر‌و مه‌ترسییه‌کان بێته‌وه.
ساڵى 2020 په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا لەسەر کۆتایی هاتنى مانەوەی هێزه بیانیه‌کان له‌م وڵاتە و ساڵى 2021ـیش جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا لەسەر کشانه‌وه‌ى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان له عێراق.