"کەمپی ئاوارەکانی عەربەت"ی عێراق بەتەواوەتی داخرا
کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخرا و کۆتاکاروانیان کە سەدو حەفتا خێزان بوو کە گەڕانەوە شاری سەلاحەدین"ی عێراق.
ڕۆژی پینجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە، دواهەمین کاروانی ئاوارەکان لەو کەمپە گەڕانەوە بۆ شاری سەلاحەدین و بەتەواوەتی داخرا.ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی بڕیاری حکوومەتی عێراق ساڵی ئایندە کەمپی ئاوارەکان پێویستە هەموویان دابخرێن، لەبەرامبەردا هەر خێزانێک بڕی ٥ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.
لەئێستادا تەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت و کەمپی تازەدێ لەگەرمیان لەم سنورە ماوە کەنزیکەی ١٦٠٠ خێزانی تێدایە.شایانی باسە لەسەرەتای پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر عێراق، هەزاران خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کران، حکوومەتی عێراق سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا تا ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو کەمپانە چۆڵ بکرێن و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.