کانونی یه‌که‌م 16, 2023 12:40 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی پلانڕێژی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنێکی توند لەلایەن ئەو وەزارەتخانەیەوە بەئامانجی کۆنتڕۆڵی بەتەواوی سنورەکان و بەرگرتن بە هێنان و بردنی کەلوپەلی قاچاغ بۆ وڵات ڕایگەیاند کە لەنێوان حکومەتەکانی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ڕەچاوکردنی ئەو ڕێوشوێنانە لەسەجەم بازگە سنوریەکان هاودەنگیەکی یەگجار باش لەئارادایە.

عەبدولزەهرا هەنداوی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕێکخراوی ناوەندی ستاندارد و کۆنتڕۆڵی کوالیتی کەلوپەل لە عێراق لەڕێگەی گریبەستەکانیەوە پشکنینەکانی خۆی بە هاریکاری چەند کۆمپانی نێونەتەوەیی لە کەلوپەلە هاوردەیەکان بەردەوام دەکاو وتیشی: ئەو کۆمپانیایانە لەڕێگەی کەرتی تایبەتی عێراقیەوە مۆڵەتنامەی پشکندارنی کەلوپەلە هاوردەیەکان پێشکەش دەکەن.

هینداوی وێڕای ئاماژە بەوەی کەلەچەند بازگەیەکی سنووری نافەرمیەوە جگە لە چالاکی قاچاغ کردن و هاتووچۆی نایاسایی کێشەی تریش هەر لەئارادایە، وتی: وەزارەتی نێوخۆی عێراق هەنگاوی پێویستی بەئاراستەی کۆنتڕۆڵی بەتەواوی سنورەکان  ئه نجام  دراوەو مۆڵەت نادا کە هەموو شتێک بەڕیکرێتە وڵات و بۆ ئەو ئامانجەش هاودەنگیەکی زۆرباش لەئاستی باڵا لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەئامانجی ڕەچاوکردنی ڕیوشوێنی پێویست لەئارادایە.

سەرپەیڤ