کانونی یه‌که‌م 16, 2023 13:23 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبەتی هێزەئاسایشتی وسەربازیەکان

دەنگ وەرگرتنی تایبەت بە هێزە ئاسایشتی وسەربازیەکانی عێراق لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەیانی ئەمڕؤ دەسپێکرا

دەنگ وەرگرتن لە هێزە ئاسایشتی وسەربازیەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە بەیانی ئەمڕۆ دەسپێکرا وزیاترلە یەک ملیۆن و٢٣٩٣هێزی ئەمنیەتی وسەربازی عێراق دەچنە بەردەم سەندوقەکانی دەنگدان.

ئاراوەکانی دانیشتووی ئۆردوگاکانیش ئەمڕۆ دەنگی خۆیان دەخەنە ناو سەندوق. دەنگ وەرگرتنی گشتیی ڕۆژی دوشەممە ئەنجام دەبێت.

٥٦٥ ناوەندی دەنگوەرگرتنی تایبەتی هێزە ئاسایشتی وسەربازیەکان لە پارێزگا عێراقیەکان پیشبینی کراوە وهەروەها ٣٥ناوەندی دەنگوەرگرتن یش بۆ ٤٨٢٦٠ کەس کە دەتوانن دەنگ بدەن ودانیشتووی ئۆردوگاکانن لە بەرچاو گیراوە. ئە م هەڵبژاردنانە کە لەلایەن جەریانی سەدرەوە  بایکۆت کراوە، داگری ١٥پارێزگا، بێجگە سێ پارێزگەی هەرێمی کوردستان "دەبێت".دوایین جارهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایی عێراق لەساڵی ٢٠٠٩ بەڕێوەچووە ولەساڵی ٢٠١٨ وە بڕیاربوو هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەڕێوەبچێت کە کەوتە دواوە.

 

 

سەرپەیڤ