کانونی یه‌که‌م 18, 2023 12:48 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەراسەری ئەنجومەنەکانی پارێزگایی عێراق بەبەشداری کەسایەتیە سیاسیەکان

هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری ئەنجومەنەکانی پارێزگایی عێراق ، دوای دەساڵ وەستان، ئەمڕؤ بەبەشداری کەسایەتیە سیاسیەکان لەسەرانسەری ئەم وڵاتە دەسپێکرا

ئەمڕۆ دوشەممە هەژدەی دێسەمبەر لە دەسپێکرانی دەنگ وەرگرتن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگایی ئەم وڵاتە لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق"بێجگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان "هەواڵی دا.ڕۆژی شەممەی ڕابردوو یەکەمین قۆناخی ئەم هەڵبژاردنانە بە دەنگ وەرگرتنی تایبەتی هێزە ئاسایشتی وسەربازیەکانی عێراق بەڕێوەچووکەبەڕاگەیاندنی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەشداری کردن تیدا سەتی شەست وحەوت بووە.بەیانی ئەمڕۆبڕێک لەکەسایەتیە سیاسیە عێراقیەکان لەوان " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیر" قەیس خەزعەلی" سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق" عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، سەیید عەمارحەکیم سەرۆکی ڕەتی حیکمەی نیشتمانی" محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ، نووری مالیکی" سەرۆک وەزیرانی پێشوو وسەرۆکی هاوپەیمانی، دەوڵەتی یاسا" هاتنەبەردەم سەندوقەکانی دەنگدان.خەڵکی عێراق بۆ یەکەمجار لەساڵی ٢٠١٣ هەتا ئێستاکە بۆبەشداری کردن لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایی ، چوونە بەردەم سەندوقەکانی دەنگ. پاش ئەمەیش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنەکانی پارێزگایی لەساڵی ٢٠٠٩ لەعێراق بەڕێووەچووبوو ، لەساڵی ٢٠١٨ وهاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یش بڕیاربوو بەڕێوەبچێت بەڵام هەرکەوتە دواوە.ئەم هەڵبژاردنانە لە١٥پارێزگالە هەژدە پارێزگەی عێراق بەڕێوەچوو وسێ پارێزگای هەرێمی کوردستگانی عێراق بەپێی یاسای حکۆمەتی فیدراڵی ئەم وڵاتە ، داگری ئەم هەڵبژاردنانە نەبوو. بەپێی یاسای بنەڕەتی عێراق، ئەنجومەنەکانی٦ پارێزگایی ئیختیارات وئەستۆگری بەربڵاویان هەیە ، هەتا جێگایەک کە مافی دەرکردنی یاساوڕێسای گەڕەکیان هەیە وهەروەها وەکووحکۆمەتێکی بچوک ، کاروباری پارێزگاوبەرپرسایەتی چاودێری بودجەی بەشی تەندروستی، گەیاندن گواستنەوەوپەروەردەیان لە ئەستۆن دایە. سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ، دوای خستنی دەنگی خۆی لەناوسەندوق ، لەناوکۆی هەواڵنێران لەمیدیاکان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ وباسی هەڵبژاردنەکان ڕێز وسپاسی خۆی دەربڕی وجەختی کردکەهەڵبژاردنەکان مافێکی گرینگە وئەنجومەنەکانی پارێزگایی لەڕەهەندە گرینگەکانی دەزگابەڕێوەبەرایەتیەکانی حکۆمەت دێنە ئەژمارولەخەڵک داوادەکات کە بەشداری کارێگەریان لە هەڵبژاردنەکانی ئێستاکەدا هەبێت.