کانونی یه‌که‌م 19, 2023 13:30 Asia/Tehran

پرۆسەی هەڵبژاردنی لیژنەی پارێزگەکانی عێراق لەسەرانسەری ئەو وڵاتە بەڕیوە چوو، دیارە ئەو هەڵبژاردنە لەڕاستی دا لە ڕۆژی شازدەی سیپتامرەوە بۆ هێزە چەکدارو ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە و ئاوارەکانی شەڕەکەی داعش دەستی پێ کردو دەسپێکە گشتیەکەشی لە دووشەممە بوو.

گرینگی ئەو هەڵبژاردنەی عێراق لەوەدایە کە ئەو لیژنانە مافی چاودێری کاری پارێزگارو هەڵبژاردن و شیاویەتی پەسەندو چاودێری بەسەر دابەشی بوودجەی پارێزگەکان و پڕۆژەی پارێزگەکانی ئەو وڵاتەیان لەئەستۆ دەبێ.

هەربۆیە پارتە ڕامیاریە جۆربەجۆرەکان هەوڵیان داوە کە زۆرترین کورسی زۆربەی پارێزگەکان بۆخۆیان دەستەبەر بکەن، چونکە ڕۆڵ و کاریگەری هەرکام لە پارتەکان دەتوانێ دەسپێکێک بی بۆ سەرکەوتنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ساڵی دووهەزارو بیست و پێنجی پارلمانی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ