کانونی یه‌که‌م 24, 2023 13:10 Asia/Tehran

نوێنەری تورکمانیی پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ پێش گرتن بە پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت وگازی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەردەوام دەکا.

جاسم محەممەد ئەلبەیاتی لە دیمانەیەکدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە پارتە کوردستانییەکان نەیاری چەند ماددەیەکی ڕەشنووسی نەوت و گاز لە یاسای نەوت وگازن بۆ نمونە رادەست کرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای نەوتی عێراق(سۆمۆ)، وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروا درێژە دەدا بە هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێڕاق.

ئەلبەیاتی وتیشی: ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتە کوردستانیەکان بە چەند ماددەیەکی ڕەشنووسی یاسای نەوت وگازی عێڕاق، ناڕەزایەتیەکی یاسایی نییە.

ناوبراو وتی: پەسەندکرانی یاسای نەوت و گاز کۆتایی دێنێ بە دەسەڵاتی بەرفراوانی پارت ولایەنەکانی کورد بەسەر دامەزراوەو بەشگە نەوتییەکانی عێڕاق.

ئەو نوێنەرەی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەروەها پێی داگرت: پارتە کوردستانیەکان، لاوازیی حکومەتی عێراق بۆ دەسخستنی ڕێژەیەکی زۆری داهاتی نەوت وگاز دەقۆزنەوە و پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای نەوت وگاز کۆتایی دێنێ بەهەمووی ئەو کردانە.

سەرپەیڤ