کانونی یه‌که‌م 26, 2023 11:30 Asia/Tehran

یەکێ لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی"نەبنی"ی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر درێژەی جم و جۆڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سیاسی تازە بەمەبەستی ناساندنی پارێزگاری داهاتووی کەرکووک، وتی: ئەو پۆستە، لە دەست عەڕەبدا دەمێنێ و ناسپێردرێتەدەست پارتە سیاسییەکانی دیکە.

"علی الزبیدی" لەدیمانەیەکدا وتی: پارتە کوردستانیەکان لە کەرکوک تەنیا لەو ڕێژە دەنگە یاسایی و پشکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ناوچەدا بەدەستیان هێناوە، سودمەند دەبن و هێژمۆنی وئیرادەیەک کە ئەو پارتانە لەڕابردوودا لە کەرکووک دەیانسەپاند، چی دی دووپات نابێتەوە.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیی "نەبنی"ی عێراق وتیشی: "ڕێککەوتنێک لەئارادایە لەلایەن پارت ولایەنە سیاسییەکانی عەرەبی عێراق لەمەڕ نەسپاردنی پۆستە سیادی و حکومییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە پارتەکانی دیکە، چونکە ئەو پارێزگایە هەروا عێڕاقی دەمێنێتەوەو ڕێگەنادەین هیچ گەڵاڵەیک بۆ کایەپێکردن بە داڕشتی حەشیمەتی و دیموگرافیی ئەو پارێزگایە جێبەجێ بکرێ".

بەرلەوە، "عزام الحمدانی"، وتەبێژی هاوپەیمانیی "العزم"ی عێراق، باسی درێژەدان بە هەوڵی بەرفراوانی هێزە سیاسییەکانی عەرەب و تورکمانی کرد بۆ ناساندنی بەربژاری خۆیان بەمەبەستی بەدەستەوەگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وپێیداگرت، تورکمانەکان بۆ ناساندنی بەربژار بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و پێش گرتن بە بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن پارتە کوردستانییەکان هەوڵ دەدەن.

سەرپەیڤ