هادی عامری: پێویست ناکات داگیرکەران لە عێراقدا بمێننەوە
هادی عامری بە ئاماژە بەوەی کە پێویست بە بوونی داگیرکەران لە عێراق ناکات، وتیشی: هەرکەسێک بڵێت عێراق توانای دابینکردنی ئاسایشی خۆی نییە، ئەوە خائینە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی فەرماندەرانی شەهیدی خۆڕاگریدا، خوازیاری دیاریکرانی خشتەیەکی زەمەنی ڕێک و پێک بۆ چوونەدەری هێزی داگیرکەری ئەمریکایی بوو. سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنیی عێراق وتی: ئێمە پێویستمان بە مانەوەی داگیرکەران بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق نییە و ئەوەی دەڵێت عێراق توانای دابینکردنی ئاسایشی خۆی نییە، بێگومان خائینە و داگیرکەران دەبێ هەرچی زووتر خاکی عێراق بەجێبێڵن.
سەرۆکی هاوپەیمانیی نەبنی بە داخواز لە حکومەتی عێراق سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق، وتیشی: سوپای عێراق بە هاوکاریی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی توانای پاراستنی خاکی عێراقی هەیە، بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە جگە لە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و بەدەستهێنانی سەروەریی تەواو، هیچ ڕێگاچارە و کۆتاییەک بۆ ئەم هێرشە تاوانکارییانەی ئەمریکا نییە.
هادی عامری ڕاشیگەیاند: پێویست بە بوونی داگیرکەران نییە، لە ڕاستیدا بوونی ئەوان هۆی سەرەکیی وێرانکرانی وڵاتەکەمان و کوژرانی ڕۆڵەکانمانە.
لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی فەرماندەرانی شەهیددا، خۆڕاگریی عێراق خوازیاری دانانی خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو بوو بۆ کشانەوەی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە عێراق.