عامری: خوازیاری دیاریکرانی خشتەیەکی زەمەنین بۆ چوونەدەری ئەمریکییەکان لە عێراق
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدەری عێراق وتی: دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەروا دووپات دەبێتەوەو لەم دواییەشدا شایەتی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق بووین بۆیە، خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەمانین.
هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق وتی: دەسدریژکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەروا دووپات دەبێتەوە، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین خشتەیەکی زەمەنی دیاری بکا بۆ چوونەدەری هێزە بیانیەکان لە عێڕاق.
ناوبراو هەروەها وتی: کەسێک کە ئیدیعا دەکا هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ناتوانن وڵاتەکەیان بپارێزن، خەیانەتکارە.
عامری وتیشی؛ تاکاتێک کە هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان لە عێراق بن ئەوە بەمانای خوێن ڕشتنی زیاترە لە وڵاتەکەماندا و ناکرێ ئاستی توانا سەربازییەکان بەرز بکرێتەوە. ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکییەکان، تەنانەت ناهێڵن عێراق کۆپتەرەکانیش نۆژەن بکاتەوە.
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق وتی: دەبێ بۆ پاراستنی خوێنی رۆڵەکانمان بەتایبەت ئەندامانی خۆڕاگری و پاراستنی سەقامی عێراق، خشتەیەکی زەمەنی ئاشکرا بۆ چوونەدەری ئەمریکییەکان دیاری بکەین.
هێزە ئاسایشییەکان و سوپای عێاق توانای چەسپاندن و دابینکردنی ئاسایشیان هەیەو پێویستیمان بە هێزی بیانی نیە بۆ ئەو مەبەستە. کەسێکیش ک دەڵێ ئێمە پێویستیمان بە مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان هەیە، کەسێکی شکست خواردوو، ترسەنۆک و بەکرێگیراوە.
عامری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی غەززەش وتی: رژیمی دەسدریژکاری زایۆنی وئەمریکا، نەیانتوانی لەباری سەربازییەوە لەغەززە سەرکەوتن بەدەست بێنن بۆیە، شەڕی کۆمەلکوژییان وەڕێ خست.