تەرخاندرانی ٧٣ ملوێن دۆلار بۆ شەڕی نەرم لە عێراق
کانونی دوھەم 03, 2024 12:30 Asia/Tehran
قسەکانی کاربەدەستی ئەمریکایی سەبارەت بە دانی یارمەتیی حەفتا و سێ ملوێن دۆلاری بە حکومەتی عێراق بە مەبەستی ئەو شتەی کە بە "هاوکاریی حکومەت لەگەڵ کۆمەگای مەدەنی و باشتر کردنی ڕاژەکاری" بانگەشەی کردووە، شاڵاوێکی ڕەخنە و گازندەی لە بەغدا وەڕیخستووە و زۆر کەس پێداگرن لەسەر ئەوەی کە ئەم یارمەتییە بەو ناوەندانەی دەدرێت کە بە سوودی واشینگتۆن و لە چوارچێوی شەڕی نەرم دژ بە بەها ئایینی، ئەخلاقی و سیاسییەکان لە عێراقدا دەجووڵێنەوە.