پێداگریی عێراقییەکان لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان
دوابەدوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بە درۆنی سەربازی دەستی دایە کوتانی بنکە و بارەگاکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، خەڵک، پارت و کۆتلە سیاسییەکان و کاربەدەستانی عێراق خوازیاری چوونەدەری هێزی داگیرکەری ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان بوون.
کەریم عەلیوی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ دەرکردنی هێزی ئەمریکایی لە عێراق. ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو بژاردانە بریتین لە کردەوەی سیاسی و ئاشتیانە یان بەکارهێنانی هێز و دەسەڵات تا دەرکردنی دوایین سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراق. ناوبراو بە ئاماژە بە پەلاماری درۆنیی ئەمدواییە سوپای ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و شەهید بوونمی دوو هێزی حەشدی شەیبی لەو پەلامارەدا ڕاشکاوانە رایگەیاند: حکومەتی عێراق ، دەسەلاتی وەدەرنانی هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە وڵاتی هەیە، بەتایبەت ئەوەی کە ئەم هێزانە لە نێو شاری بەغدا خەریکی کردووەی جەنایەتکارانە ئەنجام دەدەن و پێویستە ڕووبەڕوویان ببنەوە و دەربکرێن. عەلیوی وتی: دوای دەستدرێژیی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا، هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە، چونکە هێزی ئەمریکایی هیچ مۆڵەت و مافێکی بۆ مانەوە لە عێراقدا نییە و پێویستە هەڵوێستێکی یەکدەنگ و یەکگرتوو بگیردرێتەبەر بۆ وەدەرنانیان و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەیان بۆ نێو خاکی عێراق.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، جەختی کرد کە حەشدی شەعبی ناوەندێکی فەرمی عێراقییە و بەشێکی دانەبڕاوە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، وتیشی: " هەڵوێستی بەبڕشتانە و نەگۆڕمان کۆتایی هێنان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عێراق و بڕیاری ئێمە لەسەر کۆتایی هێنان بەم داگیرکارییە گەڕانەوەی بۆ نییە.
دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاسایش و سەروەری عێراق پەلاماری بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی دا لە بەغدا، ئەم کارەی سوپای ئەمریکا بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی ژمارەیەکی زۆر لە شێخ و سەرۆک هۆزەکانی پارێزگای واستی عێراقیش بوویەوە. ئەمانە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقیان کرد و بوونی ئەو هێزانەیان بە مەترسیدار زانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق.