پێداگری وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر دەسپێشخەری وڵاتەکەی سەبارەت بە بوونی چەکدارانی ئەمریکی لە عێراق
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لەسەرر بانگهێشتی بەغدا لەو وڵاتە جێگیرن وتیشی حکومەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە عێراق بڕیار دەدا.
فواد حسین ڕایگەیاند کە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا هەروا بەردەوامەو بەمزوانە بڕواری نوێی دەسپێکی وتووێژ لەسەر چونەدەری هێزەکانیان لە وڵات ڕادەگەیەندرێ.
وەزیری دەرەوەی عێراق هاوکات وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو هێرشانەی کە بنکە جەنگیەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج پێویستە لەلایەن هەردوو لاوە تاوتوێ بکرێن و وتی: حکومەت بەردەوام لە هەوڵ دایە کە لەگەڵ هەموو لایەک پەیوەندی هەبێ تاکوو ئاسایشی وڵات دەستەبەر ببێ.
لەمدوایانەدا هادی عامری سەرۆکی بەرەی نێبنی عێراق وێڕای سەرمەزارکردنی پەلامارتی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانی ئاسایش و حەرشدی شەعبی عێراق ئەو کردەوەی بە پێشێلی ئاسکرای سەروەری خاک و شەرەفی گەلی ئەو وڵاتە لەلایەن چەکدارانی ئەمریکیەوە زانی و شەرمەزار کردو داواشی لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە بەزوویی کاتێک دیاری بکا بۆ دەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی لەو وڵاتە.