کانونی دوھەم 15, 2024 09:30 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، گوندی ئەلخەزرا و خەراب ئەجەیر لە خاکی سوریادا.

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە سوریا پێکاوە. خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاندووە کە هێرشی درۆنی کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، گوندی ئەلخەزرا و خەراب ئەجەیر لە خاکی سوریادا.

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕاشیگەیاند : ئێمە بنکەی "خەراب ئەجیر"ـمان مووشەکباران کە سەر بە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکایە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (باکووری حەسەکە).

لە دەسپێکی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ سەر غەززە لە ١٥ی ئۆکتۆبەرەوە، خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. ئەم گرووپە خۆڕاگرییە عێراقییە دوابەدوای جەنایەت و پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بەتایبەت دانیشتوانی غەززە و پشتیوانیی واشینگتۆن لەم جەنایەتانە پێشتریش وشداری دابوو بە ئەمریکا کە بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکەدا دەداتە بەر هێرش. خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق جەختی کردووە لەسەر بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی داگیرکەری ئەمریکایی.

سەرپەیڤ