پارلمانی عێراق: با سەرۆک وەزیران یاسای دەرکردنی ئەمریکیەکان بەڕێوەبەرێ
سەرۆکی کاتی پارلمانی عیراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کرد کە با یاسای دەرکردنی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق بەڕێوەبەرێ.
"موحسین مەندیللاوی" سەرۆکی کاتی پارلمانی عیراق، وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە پەسەندکراوی پارلمان بۆ دەرکردنی چەکدارانی هاوپەیمانی داگیرکەری ئەمریکی لە وڵاتەکەی بڕیارێکی بنەڕەتی و مسۆگەرە، داوای لە محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کرد کە ئەو یاسایە بەڕێوە بەرێ.
ئەو گوتارە لە دەسپێکی کۆبوونەوەی پارلمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی دەزگای یاسادانان هاتە ئاراوەو بەڵام بەبێ هیچ ئاکامێک بۆ دەستنیشانی جێگرەوەیەک بۆ محمد حەلبووسی کۆتایی پێ هات.
"موحسین مەندیللاوی" لەو کۆبونەوەدا هەروەها پێداگری کرد کە دەرکردنی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا لە وڵاتەکەی لەلایەن گەل و حکومەتی عیراقەوە پاڵپشتی لێکراوەو هاوکات خوازیاری بەهێزکرانی سیستمی بەرگری جەنگی وڵاتەکەشی بوو.