ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی فەرماندەرانی سەرکەوتن لە پەرلەمانی عێراق
ڕێوڕەسمی یادی چوارەمین ساڵهاتی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس کرایەوە لە پەرلەمانی عێراق.
ڕێوڕەسمی ساڵانەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لەژێر ناوی"فەرماندەری سەرکەوتن، سیاسەت و سەرچەشن" ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بەرز راگیرا لەلایەن فراکسیۆنی "السند الوطنی".
موحسین ئەلمەندلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: کەسانێک کە لەگەڵ شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس هاوچاخ بوون، دەزانن کە ئەو دوو شەهیدە چەندە خێرخوازی ئۆممەتی ئیسلامی بوون.
ناوبراو وتی کە ئێمە دەبێ لە هەڵوێستەکانی ئەو دوو شەهیدە، فێری سەقام و ڕاستبێژی بین.
هەموو ساڵێک ڕێوڕەسمی زۆر لەئاراستەی ڕێزنان لە ئەمەگدارییەکانی شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لە ئێران، عێراق و وڵاتانی دیکەی تەوەری خۆڕاگری بەڕێوە دەچێ.
ژەنەراڵی شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لەگەڵ چەند کەس لە یارانیان، چوارساڵ لەمەوبەر، لە سێی ژانڤییەداو لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر جاددەی فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا، شەهید کران.