پێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق
بەرپرسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق.
سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئیلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراق کرد لە پەرەپێدانی ئاسایش و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەی دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵات، خوازیاری کۆتایی هاتنی ماوەی فەرمانبەرێتیی سوپای ئەمریکا لە عێراق بوو و تی: تاقمی تیرۆریستی داعش چیتر هەڕەشەیەکی سەربازی نییە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق. دوابەدوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقن، سەرۆک وەزیران و کۆڕ و کۆتلە سیاسییەکانی عێراقیش جەختیان کرد لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ گرووپە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە جەختی کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق. گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق هاوکات لەگەڵ گوشاری حکومەت و گرووپە سیاسییەکان بۆ وەدەرنانی هێزی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەیان، بنکەکانی شوێنی سەقامگیرکرانی هێزی سەربازی بیانی، لەوانە بنکەی ئەمریکایی "عەینولئەسەد" و "حەریر"ـیان موشەکباران کردووە. سەعوودی ئەساعدی" سەرۆکی فراکسیۆنی مافەوانیی پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژە بە پێشێلکارییە دووبارەکانی سنووری ئاسمانی و زەمینی ئەم وڵاتە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق سوورو پێداگرە لەسەر پێویستیی ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو بنکانە، هێز و کەرەستە و ئەرکەکانی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانی سوپای ئەمریکا لە عێراق.
عەلی ئەلبەنداوی، ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقیش، باسی هەڵگیرانی "هەنگاوی ڕاستینە"ی بۆبەڕێوەچوونی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقی کرد.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراقیش لە کاردانەوە بە پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی سەروەری و سیادەی ئەم وڵاتە و بەردەوام بوونی شەڕی غەززە، بەردەوام خەریکی پەلاماردانی بنکەکانی داگیرکاەرانی ئەمریکایی لە ناوچەکەیە کە دوایینیان کوتانی بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەری سوریا بوو.
حەیدەر ئەللامی ئەندامی هاوپەیمانی حکومەتی یاسای عێراقیش مانەوەی هێزی ئەمریکایی بۆ بەڕواڵەت بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقی بە داگیرکاری وەسف کردووە. هەروەها هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراقیش بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کرد هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ دیاریکردنی خشتەیەکی کاتیی "کورتماوە" بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.