کانونی دوھەم 25, 2024 08:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریە عێراقیەکان ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم بنکەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە پەلامار دراوە.

سەرچاوە هەواڵدەریە عێراقیەکان ڕایانگەیاند کە زانکۆی سەربازی جێگیر لە جرف نەسر"و ناوچەیەکی نزیک لە بازگەی تڕیبیل"ی سەرسنووری عێراق و ئۆردۆن پەلامار دراوە.

لەو پەلامارانەدا بنکەی چەند گروپێکی خۆڕاگری عێراقی کراونە ئامانج.

کەناڵی تیلگرامی سابیرین نیوزی سەر بە خۆڕاگریش ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمریکا لەچەند پەلاماری بەجیادا بۆسەر پارێزگەکانی بابل و ئەنبار بنکەکانی حەشدی شەعبی سەربە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیان کردۆتە ئامانج.

ئەرکانی فەرماندەرایەتی هێزە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام"یش دانی نا بەوەدا کە پەلاماری بنکەو پێگەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی داوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پینتاگۆن"یش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی بایدێن هەڵیان کوتاوەتە سەر سێ دامەزراوە لە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە "ئەبووئەلا لەولائی" سکرتێری گشتی گوردانەکانی سەیدولشوهەدا لەدژکردەوە بەو پەلامارەی ئەمریکادا وتی: لە وڵامی پەلاماری سەرلەنوێی ئەمریکیەکان خەباتکارەکانمان قۆناغی دووهەمی هەڵمەتەکەی خۆیان دەست پێ دەکەن کە بریتیە لە گەمارۆدانی گەمیەوانی و هاتووچۆی دەریاوانی ڕژیمی زایونیستی لە دەریای مەدیترانەو لەکارخستنی بەندەرەکانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە.

سەرپەیڤ