پەرلەمانتاری عێراقی: پاش چوونەدەری سوپای ئەمریکا، هاوپەیمانییەک دژ بە رژیمی ئیسرائیل پێک دێنین
پەرلەمانتارێکی عێراقی وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە بەهۆی بوونی بەرپرسانێک لەو وڵاتەدا کە بڕیار وهەڵوێست گرتنەکانیان بەدەر لە حکومەتە، هیچ سەروەرییەک لە عێراقدا بوونی نیە، وتی: دەبێ بەهەر لەونێک بووە هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق دەربکرێن.
"حوسێن مونس"سەرۆکی بزووتنەوەی عێراقیی"حقوق" و لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە، گونجێندرانی ناوەکەی لە لیستی کەسایەتییە بایکۆت کراوەکان لەلایەن ئەمریکای بەمایەی شانازی و مەزنایەتی خۆی زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.
مونس لەدیمانەیەکدا وتی: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە گەمارۆکان، پێشاندەری سەرەڕۆیی و ملهوڕیی ئەمریکییەکان لە عێراق و پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە، ئەمریکا ئەو شێوازانە بەئامانجی تەنگ پێ هەڵچنین بە حکومەتی عێراق و پێشاندانی کۆنترۆڵی بەسەر عێراقدا گرتووەتەپێش، واشنگتۆن هەوڵ دەدا بە گرتنەبەری سیاسەتی بایکۆت، هاوکێشەکان لە عێراق، تێک بدات.
سەرۆکی بزووتنەوەی حقوقی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەپێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق، لە پێنجی ژانڤییەی٢٠٢٠ حکومەتی ئەو وڵاتە خوازیاری دەرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بووە.